
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین_هەولێر، پێشوازی لە بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەند کرد.
ئەمڕۆ بەرواری ۱۲ ی ٥ ی ۲٠۲۲ لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ، پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین_هەولێر، بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو کاروباری قوتابییان و خوێندن پێشوازی لە مامۆستا دلێر عەبدوڵلا حەسەن بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەند کرد.
سەرەتای دانیشتنەکە مامۆستا دلێر پیرۆزبایی لە سەرۆکی زانکۆ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی بۆ خواست، هەورەها سەرۆکی زانکۆ سوپاسی ناوبراوی کرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردان و بەسەرکردنەوانە دەربڕی.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر