ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٦ـی ١ـی ٢٠٢٦ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک ڕاگر
ئەو مامۆستایانەی خەڵاتکرد کە لە ئاستی عێراق خەڵاتکران.
جێگای باسە ڕێککەوتی ٢١ـی ١٢ـی ٢٠٢٥ هەشتەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرە نایابەکان بە هاوبەشی لە نێوان ڕێکخراوی کەیساین و زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
لەم سیمپۆزیەمە سێ مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین خەڵاتی باشترین دە یەکەمەکانی پەیپەرە نایابەکانی سەر ئاستی عێراقیان بەدەستهێنا.
“ پ.د. عبدالکریم یاسین “راگری کۆلێژی زانست.
“پ.ی.د. دارا خورشید محمد “کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان
“پ.ی.د. دلێر حسين قادر” کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری
لەنێوان زانکۆکانی کوردستان تەنها توێژەرانی زانکۆی سەلاحەدین توانیان خەڵاتی باشترین پەیپەرە نایابەکان وەربگرن.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر