“ پ.د.کامەران یونس ‘ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە ڕێگەی دابینکردنی سکۆلەرشیپی هاوبەش یەکەمەکانی سەر ئاستی بەشەکان بۆ خوێندنی ماستەر دەنێرێتە زانکۆ بەناوبانگەکانی ئیتاڵیا.
ئەم سکۆلەرشیپە هاوبەشە سەرجەم دەرچووە یەکەمەکانی گشت بەشە زانستی و مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سەلاحەدین بۆ ساڵی ئەکادیمی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥. دەگرێتەوە.
جێگای باسە لەماوەی ڕابردوو لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین “ پ د شریف مولود شریف “ یاریدەدەری سەرۆكی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەردانی ووڵاتی ئیتالیای کرد بەمەبەستی هەماهەنگی ئەکادیمی زانستی چەندین کۆبونەوەی گرنگ لەگەڵ دوو سەرۆك زانکۆی ئیتالی بەناوی زانکۆی Piedmont لە Novara لەگەڵ سەرۆك زانکۆی Pavia لەشاری Pavia.
لەوسەردانەدا دوو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆکرا
لەو لێکتێگەیشتنە بڕیاردار
قوتابییانی ساڵی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بۆ خوێندنی ماستەر سەردانی ئەم زانکۆیانە بکەن بۆ خوێندنی ماستەر.
كريي خويندن و تێچووی لاب (tuition fee و Bench fee) لە ئەستۆى زانكوى سەلاحەدين دەبێت.
تێبینی/
تێچوی سەفەرو گوزەران لەئەستۆی قوتابی پێشکەشکار دەبێت.
بۆزانیاری زیاتر کلك لەسەر ئەو لینکە: