ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۸ـی ٥ـی ۲٠۲٥ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.شریف مولود شریف " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و " پ.د.موسا محمد" ڕاگری کۆلێژی ئاداب و " د.ئاوارە ابراهیم" بەڕیوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆ پێشواز لە " پ.د. میکێڵ مۆلیست " و " پ.ی.د ئانا باگ" کرد .
جێگای باسە زانکۆی ئەتۆنەمی بەرشلۆنەی ئیسپانی University Autonoma de Barcelona دووەم زانکۆیە لەسەر ئاستی ئیسپانیا،
ئەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە بۆ کاری هەڵکۆڵینە و بۆ چوار ساڵی دیکە نوێکرایەوە.
زانکۆی ناوبراو ساڵانە بۆ ماوەی مانگێک مێوانی زانکی سەلاحەدین دەبێت و مامۆستایانی بەشی شوێنەوار وەک ئەندامی سەرەکی کاری هاوبەش بەیەکەوە لە گردی لەشکر دەکەن .
ئەم کارە بە هاوبەشی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر ئەنجام دەدرێت و زانکۆی ئەتۆنەمی بەرشلۆنەی ئیسپانی تا ئێستا دەیان توێژینەوەی زانستی هاوبەشی لەگەڵ زانکۆ بڵاوکردۆتەوە کە ئاستی ئیمپاکت فاکتەری بەرزیان هەیە.
لەگەل ئەمانەش ساڵانە قوتابییانی بەشی شوێنەوار بەشداردەبن لەم کارە هاوبەشییە بە مەبەستی فێربوون و وەرگرتنی ئەزموونی نوێ لە مامۆستایانی زانکۆی ناوبراو.
زانکۆی ناوبراو لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا فەند دەکرێن ئەرکی زۆربەی کارەکان لە ئەستۆ دەگرن و زانکۆی سەلاحەدینش پشتگری بەردەوامی کردوون لە رووی لۆگیستی و مانەوە.