
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ستێرلینگ سکوڵ واژۆ کرد
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۲ ی ٦ ی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.نەبیل عادل" بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان پێشوازی لە " د.هەڤاڵ سامی " نوێنەی ستێرلینگ سکوڵ و شاندێکی یاوەری کرد.
ئامانج لە واژۆکردنی ئەم یاداشتنامە ئەنجامدانی کاروچالاکی زانستی و ئەکادیمییە، لەگەڵ ئەوەشدا لە داهاتوو کار و پڕۆژەی تایبەت لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین ئەنجام دەدرێت.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.