
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲۷ـی ۱ـی ۲٠۲٥ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.حسێن سەعدی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.د.شریف مولود شریف" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەک ڕاگر پێشوازی لە " پ.د.سلطان ابوعرابی" سەرۆکی زانکۆی تیشک و " پ.د.ادریس هادی " سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی تیشک و شاندێکی یاوەری کرد
لەمیانەی ئەم دیدار و کۆبوونەوە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆکرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کردنەوەی خوێندنی باڵا ماستەر لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی تیشک
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.