ڕێککەوتی ٨ـی ٩ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ پ.د.جوشان مجید “ ڕاگری کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان و “ د.ئاوارە ابراهیم “ بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆ پێشوازی لە سەرۆکی ڕێکخراوی فرصە کرد.
ئامانج لەم پێشوازی و سەردانە واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بوو لە نێوان هەردوولا.
ئەم ڕێکخراوە بە هاوبەشی زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی تێکساسی ئەمریکی خولێکی ئۆنلاینی بۆ قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین ده كاتەوه.
خولەکە دەربارەی “ برەودان بەکەرتی کشتوکاڵ، سیاسەتى ئاوه " به سود وه ركرتن له AI”، ئه م ڕێكخراوه هاوبەشی سەنتەری Scientific Center For Chemical Analysis لە داهاتوو شاندێکی زانکۆی سەلاحەدین بە بانگهێشتامە فەرمی سەردانی ئەو سەنتەرە دەکات.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.