ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٣ـی ٦ـی ۲٠۲٥ " پ.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی“ د.ئاوارە ابراهیم” بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆ و " سامان عەبدوڵلا " بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین و “ م.حسێن احمد “ بەڕێوەبەری CDC و “ م.فوهاد جاسم “ بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی کوردستان فاوندەیشن کرد
شاندی کوردستان فاوندەیش پێكهاتبوون” یارا بەرزنجی “ بەڕێوەبەری گشتی کوردستان فاوندەیشن و " ئەحمەد سەفا" بەڕێوەبەری گەیاندنی کوردستان فاوندەیشن و " هەمزە فریاد" بەڕێوەبەری پڕۆگرامی جۆبس کەی ئاڕ دی و " سۆکار حەمەشریف" بەڕێوەبەری پڕۆگرامی ڤۆڵەنتیر کەی ئاڕ دی و " سۆزان میراودەلی" بەڕێوەبەری میدیا لە کوردستان فاوندەیشن
ئامانج لەم سەردانە واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بوو بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەشی جۆراجۆری ئەکادیمی بۆ خزمەتکردمی قوتابییان.
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانەی شاندی ناوبراو دەربڕی و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی نیشاندا
لای خۆیانەوە شاندی کوردستان فاوندەیشن ڕۆڵی زانکۆی سەلاحەدین و تیمەکانییان بەرزنرخاند لەهاوکاریکردنی پڕۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن لەسەرەتای دامەزراندنەوە تا ئێستا