
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۷ـی ۱۱ـی ۲٠۲٤ پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.حسین سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.د.شریف مولود شریف" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەک ڕاگر پێشوازی لە " سرباز شێخ نەجیب" هاوبەڕێوەبەر و جێبەجێکاری پەیمانگای داهێنان و نوێگەری و شاندێکی یاوەری کرد.
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی بۆئەم دیدارە دەربڕی و ئاماژەی بە هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆکانی تر و دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان کرد.
لەگەڵ ئەوەشدا سەرباز شێخ نەجیب هیوای خواست لە داهاتوو بەیەکەوە بتوانن کاری باش و ئەکادیمی ئەنجام بدەن و خزمەت بە توێژەران و داهێنەران بکەن و تواناکانییان پێشبخەن.
پەیمانگەی داهێنان و نوێگەری بیرۆکەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و سەرۆکایەتی بۆردەکەشی دەکات، تایبەت دەبێت بە رەخساندن و پاڵپشتی لە کەسانی خاوەن بیرۆکە و داهێنەر، بۆ ئەوەی بتوانن داهێنانەکانیان لەڕێگەی ئەم پەیمانگەیەوە بخەنەڕوو.
بەرهەم و دەستکەوتەکانی ئەم پەیمانگەیە یەکێکە لە ئامانجەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەت دامەزراندنی ئەم پەیمانگەیەی بە وەچەرخانێكی گرنگ بە ئاراستەی گەشەپێدانی کۆمەڵگە لە قەڵەمداوە.
کردنەوەی ئەم دامەزراوەیە بۆ پەرەپێدانی توانا و بەهرەی گەنجان و پێشخستنی ئابووری گرنگە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.