
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی
SHAHID RAJAEE TEACHER TRAINING UNIVERSITY-Iran واژۆکرد
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲۷ـی ۲ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی" پ.ی.د.شەریف مولود شەریف" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زاستی و خوێندنی باڵا و " د.ئەمیر چالی " ڕاوێژکار لە وەزارەتی خوێندن باڵا و " پ.د..عەبدولکەریم یاسین " ڕاگری کۆلێژی زانست و " پ.د.هێرش عومەر"پێشوازی لە پرۆفیسۆر مجتبی گۆربانی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی شەهید رجائی بۆ کاروباری زانستی و شاندی یاوەری کرد کە ئامانج لەم سەردانە گفتوگۆکردن بوو دەربارەی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن.
لەسەرەتای دانیشتنەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردان و بەسەر کردنەوەیە دەربڕی و ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی زانکۆی سەلاحدین و زانکۆکانی کرد لەگەڵ ئەوەشدا شاندی میوان دڵخۆشی خۆیان بۆ ئەم پشوازییە دەربڕی و باسیان لە وۆرکشۆپیی"Algebra, Number Theory, and Their Applications to Cryptography" کرد کە لە کۆلێژی زانست دەستیپێکردووە و بەردەوامە لە کارەزانستییەکانی ئەم وۆرکشۆپە بە هاوبەشی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لەگەل ڕێکخراوەکانی (CIMPA)ی فەڕەنسی و (RNTA) ئیتالیە کە لە بەشی ماتماتیکی کۆلێژی زانست بهڕێوەدەچێت.
جێگای ئاماژەپێدانە ئەم کۆنفڕانسە لە لایەن بەشی ماتماتیک ڕێکرخراوە و بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوامدەبێت
ڕاگهیاندنی زانكۆی سهلاحهدین – ههولێر.