ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٣٠ـی ٦ـی ۲٠۲٥ “پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ پ.د.حسێن سەعدی” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ كاروباری کارگێڕی و دارایی و “ پ.د.عەبدولکەریم یاسین “ ڕاگری کۆلێژی زانست، یاریدەرانی ڕاگر و سەرۆک بەش و بەرپرسی یەکە و لێژنەکان و مامۆستایانی بەشدار لە فیستیڤالی دووەمی کۆلێژی زانستی خەڵات کرد
جێگای باسە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتارێکی پێشکەشکرد ئاماژەی بەڕۆڵی ستافی کارگێری و زانستی و فەرمانبەرانی کۆلێژی زانست کرد کە لەماوەی ڕابردوو ئەرکەکانییان بەشێوازێکی باش و ئەکادیمی لە بواری جیاواز ڕاپەڕاندووە.