ئەمرۆ ڕێککەوتی ۱٤ـی ٤ـ ی ٢٠٢٥ " پ.ی.د کامەران یونس " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لەگەل "د.ئاوارە ابراهیم " بەرێوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆ سەردانی قنصلی ایطالیای لە شاری هەولیر کرد بۆ مەبەستی پیرۆزبایی و دەستبەکاربوونی Tommaso Sansone وەک قنصلی گشتی ایطالیا لە هەرێمی کوردستان.
دوای هیوا خواستن لە ئەرک و کاری تازەی بەرێزیان، سەرۆکی زانکۆ ڕۆلی ولاتی ایطالیایی بەرز نرخاند لە هاوکاری زانکۆی سەلاحەدین لە کارئاسانی ڤیزا بۆ توێژەران و قوتابیانی ماستەر و دکتۆرا بۆ ولاتی ایطالیا.
دواتر سەرۆکی زانکۆ پێشنیاری کردنەوەی بەشی زمانی ایطالی کرد لە زانکۆی سەلاحەدین وەک پرۆژەی هاوبەش بە پشتگیری بەرێز قنصلی تازەی ایطالیا ئەمانیش خۆشحالبوون و بریاریاندا هەماهەنگ بن.
لە کۆتاییدا داوەتی سەرۆکی زانکۆی بەرز نرخاند بۆ سەردانیکردنی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین و خستیانە نێو پرۆژەکانیان.