
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲٦ـی ۱۱ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە یاوەری " پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی سەردانی کۆلێژی ئەندازیاری کرد.
لەسەردانەکەیدا چاوی بە "پ.د.شکر قەرەنی" ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەش و مامۆستایان و قوتابییان کەوت و لە ڕەوشی قوتابییان بە گشتی و قوتابییانی پۆلی یەکی پرسی و سەردانی مەیدانی بۆ نێو بەشەکان و گۆڕەپانی کۆلێژ ئەنجامدا و لە بەشێکی تری سەردانەکەیدا سەردانی هۆڵەکانی خوێندنی کرد.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.