ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٨ـی ١٠ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ پ.د.حسێن سەعدی” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و “ زاهیر زاهیر “ بەرپرسی لقی قەڵاتی یەکێتی قوتابییان و لاوان سەردانی کۆلێژی ئادابی کرد.
لە سەردانەکەیدا لەگەڵ “ پ.ی.د.موسا محمد” ڕاگری کۆلێژی ئاداب و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکان کۆبوویەوە و لە نزیکەوە چاوی پێیان کەوت و لە بارودۆخی قوتابییانی پرسی سەردانی ئەو بەشانەی کرد کە پێداویستییان بۆ دابینکرابوو.
لە بەشێکی تری سەردانەکەیدا سەردانی لێژنەی چاوپێکەوتی قوتابییان کرد و دەستخۆشی لێکردن بۆ ئەم پێشوازییەی لە قوتابییانی تازە وەرگیراویان کرد.
لە بەشێکی تری سەردانەکەیدا سەردانی یانەی کۆلێژی کرد و لە نزیکەوە لە گەڵ قوتابییان دانیشت و گفتوگۆی لەگەڵ کردن و گوێی لە بۆچوون و داواکارییەکانی قوتابییان گرت.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.