
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سەردانی کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوەی کرد
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٢ ی ٦ ی ٢٠٢٣ "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەیاوەری "پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و شاندێک لە بەڕێوەبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ سەردانی کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە و ستافی کارگێڕی کۆلێژی کرد.
لەسەرەتای سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەڕۆڵ و پێگەی "پ.د.چەتۆ حمدامین" ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە کرد لە کاروباری کارگێڕی و لەگەڵ ئەوەشدا باسی لەوەکرد هەموو پاڵپشتیەکی دارایی و کارگێری پێشکەش بە ڕاگرایەتی دەکەین بۆ ئەوەی بتوانێت زۆرترین خزمەت پێشکەش بە قوتابییان و ستافی کارگێڕی بکات.
لەگەل ئەوەشدا ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە سوپاس و پێزانینی خۆی و ئەنجوومەی کۆلێژی ئاڕاستەی سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری کرد