
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲۷ـی ۱۱ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە یاوەری " پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی سەردانی کۆلێژی پەروەردەی کرد.
لەسەردانەکەیدا چاوی بە "پ.ی.د.مازن عبدالخالق " ڕاگری کۆلێژی پەروەردە یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەش و مامۆستایان و قوتابییان کەوت و لە ڕەوشی قوتابییان بە گشتی و قوتابییانی پۆلی یەکی پرسی و سەردانی مەیدانی بۆ نێو بەشەکان و گۆڕەپانی کۆلێژ ئەنجامدا و لە بەشێکی تری سەردانەکەیدا سەردانی هۆڵەکانی خوێندنی کرد.
لە بەشێکی تری سەردانەکەیدا سەردانی لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابییانی کرد و لەنزیکەوە لەگەڵیان دانیشت و گفتوگۆی دەربارەی ڕەوشی قوتابییان کرد.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.