ئەمڕۆ سێشەممە ڕێککەوتی ١٧ـی ٦ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین “ بە ئامادەبوونی “ پ.د.حسێن سەعدی” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و “ هندرێن طاهر“ بەڕێوەبەری کارگێڕی زانکۆ و “ سامان عەبدوڵلا” بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ وێنەگری سەرجەم کۆلێژەکان سازکرد و لۆگۆی زانکۆی پێشکەشکردن لە پای ئەرک و خزمەتیان.
جێگای باسە لەسەرەتای ڕێوڕەسمەکە سەرۆک و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ باسییان لە ئەرک و خزمەت و ڕۆڵی سەرجەمیان کرد و خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم دیدارە دەربڕی و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.