ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲۸ـی ٤ـی ۲٠۲٥ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.شریف مولود شریف" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەک بەڕێوەبەر ڕێزلێنانی پێشکەش بە ستافی بەشداربوون پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب کرد
جێگای باسە بۆ ئەم ساڵ زانکۆی سەلاحەدین هاوبەشی ئەکادیمی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب بوو و لەماوەی ۱۱ ڕۆژ ۱۷ پانێل لە لایەن مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین پێشکەشکرا.