
ئەمڕۆ رێككەوتی ۲۸ـی ۸ـی ۲٠۲٤ "پ.ی.د. کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی "پ.د. نەبیل عادل" بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان و "د. مهاباد سەعدی" رێكخەری پرۆگرامی ئیراسمۆس پلەس و "م.حسێن احمد " بەڕێوەبەری CDC و " د.کارزان کازم " بەڕێوەبەری تۆماری گشتی پێشوازی لەو قوتابییانە کرد کە بۆ خولی ڕاهێنانی هاوینە چوون بۆ زانكۆی میسر بۆ زانست و تەكنەلۆژیا (جامعة مصر
للعلوم والتكنولوجيا) لە وڵاتی میسر.
شیاوی ئاماژەیە ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی یاداشتێكی لێکتێگەیشتن، كە سەرەتای مانگی 5ی ئەمساڵ لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و ئەنجوومەنی عەرەبی بۆ مەشقی قوتابییان واژۆكرا، خولەكە بۆ ماوەی یەك مانگ بوو
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.