
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە ژمارەیەک قوتابی بەشداربووی سکۆلەرشیپی ڕێکخراوی DAD ئەڵمانی کرد
ڕێککەوتی ۲۹ ی ٤ ی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی "پ.د.حسین سەعدی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " د.عصام خلیل" بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی قوتابی بەشداربووی سکۆلەرشیپی ڕێكخراوی DAD ئەڵمانی کرد.
ئامانج لەم پێشوازیکردنە پێشکەشکردنی هاوکاری ئەم ڕێکخراوە بوو بۆ قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین بوو کە ساڵانە قوتابییانی زانکۆ بەشدار دەبن لە پڕۆژەکان.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.