ڕێککەوتی ٩ـی ٢ـی ٢٠٢٦ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ پ.د.سامان حسێن “ ڕاگری کۆلێژی زمان و سەرۆک و بڕیاردەی بەشی چینی پێشوازی لە ٣ مامۆستای بەشی چینی کرد
جێگای باسە ئەو مامۆستایانە هاووڵاتی چینین و ئێستا لە زانکۆی سەلاحەدین وانە بەقوتابییانی بەشی چینی دەڵێنەوە.
لە بەشێکی دیدارەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ئامادەیی زانکۆی بۆ هەموو هاوکارییەکی ئەو مامۆستایانە دەربڕی لەبارەی شوێنی مانەوە و خزمەتکردنییان لە پێناو بەرەوپێشچوونی زانکۆی سەلاحەدین.
لەلایەکی باس لە ڕەخساندنى سکۆلەرشیپی خوێندن بۆ دەرچووانی بەشی چینی کرا تا لە داهاتوو وەك ستافى ناوخو بەهاوبەشى لەگەڵ ستافى بيانى بەشەکە وانە بڵێنەوە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر