
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە وەفدێکی زانکۆی گلازگۆی بەریتانیا كرد.
ئهمڕۆ ڕێككهوتی ٢١ ی ٥ ی ٢٠٢٣ "پ.ی.د.کامەران یونس محمدامین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین لە دیوانی سهرۆكایهتی زانكۆ بە ئامادەبوونی "پ.د.مصطفی صابر العطار" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و "پ.ی.د. سامان حسین عمر" ڕاگری کۆلێژی زمان و "د.سنگر عثمان ابراهیم " مامۆستا لە کۆلێژی زمان پێشوازی لە وەفدێکی زانکۆی گلازگۆی بەریتانیا كرد کە پێكهاتبوون لە "پ.د. مایکڵ ئۆزبۆرن" بەرپرسی خوێندن و توێژینەوە لە بەشی زمان و پەروەردە، دکتۆر "برایەن باریت" لەبەشی جوگرافیا و زانستی زەوی، دکتۆرە "مێری ڕاین" بەرپرسی پارتنەرشیپ و توێژینەوەی نێودەوڵەتی، دکتۆرە یولیانا (پسپۆڕ لە بواری بونیاتنانی ئاشتی).
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، تیشکی خستە سەر مێژووی زانکۆی سەلاحەدین و کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی سەلاحەدین و ژمارەی ستافی ئەکادیمی و قوتابییان، هەروەها ئاماژەی بەوهکرد لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا بەشی تازە لە زانکۆکەماندا دەکرێتەوە، ئەمەش خۆی لە خۆیدا گرنگی زانکۆی سەلاحەدین نیشان ئەدات و ئامادەباشی زانکۆی سەلاحەدینی نیشاندا بۆ واژووکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی گلازگۆ بۆ کارکردنی ئەکادیمی هاوبەشی.
ههروهها پ.د.مایکڵ ئۆزبۆرن لە زانکۆی گلازگۆ بەناوی خۆی و ئەندامانی وەفدی زانکۆی ناوبراو سوپاسی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدینی کرد بۆ ئەم پێشوازیه، لهگهل ئهوهشدا تیشكی خستە سەر مێژوو و کۆلێژ و بەشەکان و گرنگی زانکۆی گلازگۆ، لەهەمان کاتیشدا ئامادەیی زانکۆی گلازگۆی نیشاندا کە واژوو لەسەر یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین بکەن و بەیەکەوە کاربکەن لەسەر چەندەها پسۆڕی جیاوازدا.
لای خۆیەوە پ.د.مصطفی صابر العطار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وێڕای بەخێرهاتنی وەفدی میوان، تیشكی خستە سەر گرنگی ئاڵوگۆڕی ستافی ئەکادیمی نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی گلازگۆ و ئاماژهی بهوهكرد ئاڵوگۆڕی ستافی ئەکادیمی لە نێوان زانکۆکاندا هەمیشە دەستکەوتێكی ئەکادیمی زۆر ئەرێنی لێدەکەوێتەوە و هیوای خواست کە زانکۆی گلازگۆ یارمەتی توێژەر و قوتابییانی خوێندنی باڵای زانکۆی سەلاحەدین بدەن تاوەکو توێژینەوەکان و بەلایەنی کەمەوە بەشێک لە نامەکانی ماجستێڕ و دکتۆرا لە زانکۆی گلازگۆ تەواوبکەن.
لهگهل ئهوهشدا دکتۆرە مێری ڕایەن ئامادەباشی خۆی و زانکۆی گلازگۆی نیشاندا کە بەوپەڕی خۆشحاڵیەوە کاربکەن لەگەڵ زانکۆی سەلاحهدین، هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە لەروانگەی پارتنەرشیپ و داشکاندنی خوێندن بۆ ستاف و مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین کاری تایبەتی دەکەن.
لهلایهكی تر پ.ی.د.سامان حسین عمر (ڕاگری کۆلێژی زمان)، وێڕای بەخێرهاتنی وەفدی زانکۆی گلازگۆ، تیشکی خستە سەر گرنگی ئاڵوگۆڕی ستافی ئەکادیمی و کارکردنی ئەکادیمی هاوبەشی هەردوو زانکۆ چونکە دەبێتە هۆکاری زیاتر لێکنزیکبوونەوە و ئاشنابوونی چەند نەتەوەیەکی جیاواز، هەروەها دەبێتە هۆکاری بەدەستهێنانی چەندەها دەستکەوتی ئەکادیمی. جگەلەمانەش تیشکی خستەسەر گرنگی کارکردنی هاوبەش لە ڕووی شێواز و سیستەمی پێداگۆجی لەنێوان هەردوو زانکۆدا، چونکە بونیاتنانی نەوەیەکی خوێندەواری بەئەزموون و کۆمەڵگایەکی پێشكەوتوو دەوەستێتە سەر سیستەمێکی پێشكەوتووی خوێندن. هەروەها لەلایەن خۆیەوە، دکتۆر سنگر عثمان ابراهیم، مامۆستا لە بەشی زمانی ئینگلیزی کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەددین، وێڕای دەربڕێنی دڵخۆشی خۆی بە سەردانی زانکۆی گلازگۆ بۆ زانکۆی دایک کە زانکۆی سەلاحەددینە، هیوای خواست کە ئەمە یەکەم کۆبوونەوە و دواکۆبوونەوە نەبێت لە نێوان ئەم دوو زانکۆیەدا، د،سنگر ئاماژەی بە گرنگی هەبوونی تاقیگەیەکی زانستی هاوبەشی هەردوو زانکۆ کرد تاوەکو ستافی ئەکادیمی هەردوو زانکۆ بەیەکەوە کاربکەن و ئەنجام و دەستکەوتە ئەکادیمیەکان بەیەکەوە ببینن، چونکە پێی وابوو کە بەدەستهێنانی دەستکەوتی ئەکادیمی ئاست بەرز پێویستی بە ماندووبوون و شەونخونی و کارکردنی هاوبەشی هەردوو زانکۆداهەیە، ئەمانەش لە بونیاتنانی تاقیگەیەکی زانستی ئاست بەرز دەبینرێتەوە. لەبەرامبەردا پ.د.مایکڵ ئۆزبۆرن لە زانکۆی گلازگۆ دڵخۆشی خۆی بەم پێشنیازە دەربڕی و ئامادەباشی زانکۆی گلازگۆی نیشاندا بۆ کارکردن لەگەڵ ستافی ئەکادیمی زانکۆی سەلاحەدین.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی گلازگۆ بەڵێنیان بەیەکتردا کە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا بەیەکەوە کاری ئەکادیمی هاوبەشی ئاست بەرز لە چەند پسۆڕیەکی جیاوازدا ئەنجام بدەن، وە دیدار و کۆبوونەوەکانیش لە نێوان هەردوو زانکۆی ناوبراودا بەردەوامی دەبێت.
ڕاگهیاندنی زانكۆی سهلاحهدین-ههولێر.