
ئەمڕۆ ڕێککەوتی 12/12/2024بەڕێز پ.ی.د.کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەیاوەری بەڕێز پ.د.حسین سعدی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی ودارایی لەسەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازیان لە شاندێکی یەکێتی مافپەروەران دەستەی باڵا کرد کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان دادوەر مامند بایز ،دادوەر بەشدار مجید ،ئوستاد مافپەروەر محمد سعداللە ، وهەروەها مافپەروەر ڕەنج باراوی، کە ئامانجیان لەم سەردانە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆی سەڵاحەددین ویەکێتی مافپەروەران بوو هەر لەمیانەی سەردانەکەدا حاکم مامەند سڵاوڕێزی سەرۆک ئەندامانی یەکێتی مافپەرەوانی پێشکەش کردن وهەروەها بەواژووی بەڕێز حاکم تۆفیق سەرۆکی یەکێتی ناوبراو لەلایەن شاندەکەوە نووسراوی پاڵپشتی بۆ فەرمانبەرانی مافپەروەران درایە جەنابی سەرۆکی زانکۆ کە پشتگیری دەرماڵەی ترسناکی لە ٪30 بەشایستەی مافپەروەران هەژمار بکرێت شیاوی باسە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ خۆشحاڵی دەربڕی بە کارکردنی هاوبەش وپاڵپشتی تەواوی بۆ دەربڕین کە یەکێتی مافپەروەران بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی ئێستای هەرێم فەرمانبەرە یاساییەکان دەتوانن ناسنامە وباجی یەکێتیەکە بەدەست بهێنن و بۆ نوێ کردنەوەش لەکۆی پێبژاردنی بەسەرچوونی ناسنامەکانیان خۆش ببن ولەپەراوێزی گفتوگۆکەدا حاکم بەشدار تەئکیدی لەسەر چەمکی گەشەپێدانی مرۆیی کردەوە کە بناغەی کاری یەکێتی مافپەروەرانە ولەوڕێگەیەوە یەکێتیەکە دەتوانێت موحازەراتی پراکتیکی بۆ قۆناغەکانی کۆلێجی یاسا ئامادە بکات لەکۆتاییدا وێڕای هاوڕابوونی هەردوولایەنی زانکۆویەکێتیەکە جەنابی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین پێشنیازی کرد لەڕێی وەبەرهێنانی نیشەتەجێبوونە شاری نیشتەجێبوون بۆ مافپەروەران فەراهەم بکرێت پاشان شاندی ناوبراو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یاسا وگرێبەستەکانی زانکۆیان کردو لەنزیکەو گوێبیستی پێشنیار وداواکارییەکانی فەرمانبەرە یاساییەکان بوون.وبەڵێنی چارەسەر وپاڵپشتیان پێدان ولەبەرانبەریشدا سوپاسیان کردن.