
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۹ـی ۸ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە " سروود حاتەم" بەرپرسی لێژنەی ڕێکخستنی هونەرمەندانی لقی دوو و شاندێکی یاوەری کرد.
لەسەرەتای دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانیان بۆ خواست.
لەگەڵ ئەوەشدا شاندی ڕێکخستنی نووسینگەی هونەرمەندان سوپاسی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدینیان کرد کە هەمووکات هاوکار و هەماهەنگە بۆ ئەنجامدانی کاری هونەری هاوبەش
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.