ڕێککەوتی ١٠ـی ١٠ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ پ.د.شەریف مولود شریف “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و “ پ.د.عباس برهان “ بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان و “ د.ئاوارە ابراهیم “ بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان پێشوازی لە شاندێکی DFG سەنتەری توێژینەوەی ئەڵمانی کرد.
ئەم شاندە بە نوێنەرایەتی سەنتەری توێژینەوەی ئەڵمانی سەردانی زانکۆی سەلاحەدینییان کرد.
ئامانج لەم سەرانە ئەنجامدانی وۆرکشۆپبوو بۆ پاڵپشتیکردنی دارایی توێژەرە چالاکەکان و زانکۆی سەلاحەدین ئامادەیی بۆ هەموو هاوکارییەکی لۆجستی ڕاگەیاند.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.