
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێکی بریتش کاونسڵ (British Council ) کرد.
ئهمڕۆ ڕێکەوتی ٩ی ٣ی٢٠٢٣ پ.ی.د. کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- ههولێر، به ئامادهبوونی پ.د.مستهفا صابر عهتار یاریدهدهری سهرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پێشوازی لە شاندێکی بریتش کاونسڵ (British Council) کە پێكهاتبوون لە جیم بەتری بهڕێوهبهری British Council، بێن لۆتن جێگری بەڕێوەبەری بریتش کاونسڵ British Council و بەڕێز سلمان تورکی بەڕێوەبەری پەروەردە لە بریتش کاونسڵ British Council.
لەسەرەتای دیدارەکەدا پ.ی.د. کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و دڵخۆشی خۆی بۆ ئهم سهردان و بهسهركردنهوه ئهكادیمییه دهربڕی و دواتر باسی له مێژووی زانکۆی سەلاحەدین و ژمارەی کولێژ و بەشەکان و ستافی ئەکادیمی و فەرمانبەران و قوتابیانی زانکۆی بۆ شاندی میوان کرد، هەروەها سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ئامادەیی زانکۆی سەلاحەدینی نیشاندا بۆ هەموو هاوکاریەک و کارکردنێکی ئەکادیمی و هاوبەش لەگەڵ بریتش کاونسڵ (British Council). سەڕەڕای ئەمانەش ئاماژهی بهوهكردههەبوونی ئهم دیدارە ئەکادیمیە لەگەڵ British Council و بهگرنگزانی و لهگهڵ ئهوهشدا هەبوونی ئوفیسێکی British Council لە زانکۆی سەلاحەدین بە گرنگ وەسفکرد و ئامادەباشی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی هەموو ئاسانکاریەک.
لە درێژهی دانیشتنهكهدا بەڕێز جیم بەتری بهڕێوهبهری British Council دڵخۆشی خۆی نیشاندا سەبارەت بە سەردانیکردنیان بۆ زانکۆی سەلاحەدین و ئاماژهی بهو پێشکەوتنە ئەکادیمیانە كرد كه زانکۆی سهلاحهدین بەدەستی هێناوە، لهگهڵ ئهوهشدا ئاماژەی بهوهکرد کە لەکاتی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا کارەکانی British Council لە زۆربەی جیهاندا بەگوێرەی ئەو بەرنامەی پێش سەرهەڵدانی پەتاکە کە بۆیداڕێژرابوو بەتەواوی ئەنجامنەدرا، بەڵام دواتر دوای ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەکە بەهەمان هێز و توانای جارانی دووبارە دەستی بەکارەکانی کردەوە، لەهەمان کاتیشدا دڵخۆشی خۆی دەربڕی کە چەندەها تاکی کورد بۆ خوێندنی باڵا سەردانی بەریتانیایان کردوه و بە بڕوانامەوە گەڕانەوە هەرێمی کوردستان و لە دامودەزگا حکومی وئەکادیمیەکان خزمەت دەکەن، لهلایهكی تر ئامادەباشی خۆیانیان نیشاندا بە کارکردن لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین و بونیاتنانی پەیوندیەکی ئەکادیمی هاوبەش لەگەڵ زانکۆی ناوبراودا.
ههروهها پ.د.مصطفی صابر العطار، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە سەردانی شاندی British Council بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین و ئاماژەی بهوهکرد کە ئەم دیدارە ئەکادیمیانە بە دڵنییایەوە بەرهەمی ئەکادیمی زۆر باشی لێدەکەوێتەوە، بۆیە ئەنجامدانی ئەم دیدارانە بە پێویست دەزانرێت، هەروەها گوتی بۆ زیاتر پێشخستنی ئاستی زانستی حەزدەکەین قوتابییانی خوێندنی باڵامان سەردانی زانکۆکانی بەریتانیا بکەن، وە ستافی ئەکادیمی زانکۆکانی بەریتانیاش سەردانی زانکۆی سەلاحەدین بکەن تاوەکو ئاڵوگۆڕی زانست و زانیاری بکەن.
لەلایەکی تر بێن لۆتن (جێگری بەڕێوەبەری British Council) دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەسەردانی کردنیان بۆ زانکۆی سەلاحەدین، هەروەها ئاماژەی بەوەکرد ئەوان ئارهزوو دەکەن پەیوەندییەکی ئەکادیمی بەهێزیان لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین هەبێت و پەیوەندییەکانیش بەرەوپێش دەبەین، و بەشێکی زۆری کارەکانمان لەسەر نزیکبوونەوەی کلتوورە جیاوازەکانە، ههورهها تیشک دەخەینە سەر گرنگی لایەنی ئاشتی لە نێوان کلتوورە جیاوازەکان.
ههورهها پ.ی.د. سامان حسین بەرپرسی سەنتەری زمانی زانکۆی سەلاحەدین ئاماژهی بهوهكرد زانکۆی سەلاحەدین مێژوویەکی زۆرباشی کارکردنی لەگەڵ British Council هەیە و ئارهزوو دەکەین پەیوەندیەکانمان زیاتر بەرەو پێش ببەین و گرنگی به ئاڵوگۆڕی ستافی ئەکادیمی بدهین لە نێوان زانکۆکاندا چونکە دەبێتە هۆی زیاترکردنی ئاستی زانست و زانیاری و بەهێزکردنی پەیوەندیە ئەکادیمیەکانی نێوان زانکۆکانی بەریتانیا و زانکۆی سەلاحەدین.
ڕاگهیاندنی زانكۆی سهلاحهدین-ههولێر.