
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێکی باڵا لە کەسایەتییەکانی کاکەیی کرد
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲۸ـی ۳ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە " سەردار ئاغا کاکەیی " و شاندێکی یاوەری کرد بە ئامادەبوونی " م٠ئامانج برادۆستی " و " د.شاڵاو عەبدولخالق".
جێگای ئاماژەپێدانە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە سەرەتای دانیشتن و کۆبوونەوەکەدا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردان و بەسەرکردنەوەیە دەربڕی و لەگەڵ ئەوەشدا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم پێشوازییەی سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری دەربڕی.
لەکۆتاییدا باس لە چەند بابەتێکی زانستی کرا .
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر