ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٨ـی ٨ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس “ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە “ Dr.Randall” سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی کوردستان(Amrican University of kurdistan) لە دهۆک و بەڕێوبەری CAPA کرد.
لە دیدارەکە “پ.د.حوسێن سەعدی “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروناری کارگێڕی و دارایی و “ د.ئاوارە ابراهیم” بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان ئامادەبوون و دوای باسکردن لەسەر پڕۆگرامی She leads کە ئێستا بە هاوبەشی لە نێوان هەردوو زانکۆ بەڕێوە دەچێت و جەختیان لەسەر بەردەوامی کارکردنی هاوبەش کردەوە.
لە بەشێکی تری دیدارەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ بەردەوامی کارکردن لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک و بەڵێنی پێشکەشکردنی هەموو پێداویستیەکی لۆجستیدا بۆ هەر چاڵاکییەک سوودی بۆ قوتابییان و گەنجانی تازە دەرچوو هەبێت.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.