ئەمڕۆ ڕێککەوتی ١٨ـی ٦ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆکانی هەولێری پزیشکی و پۆلیتەکنیکی هەولێر و سۆران و بۆردی کوردستانی پێشوازی لە “ د.یونس بهرام” سەرۆکی زانکۆی کوردی - ئەڵمانی و “ د.محمد محوی و د.شێرکۆحەمەئەمین قادرو د.بڕواڕەسوڵ و د.داستان جمال کرد.
لەسەرەتای دانیشتنەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ زانکۆی کوردی - ئەڵمانی خواست و باسی لەوەکرد هەبوونی ئەم زانکۆیە کوردییە لە ئاڵمانیا شانازییە بۆ هەموومان.
لەبەشێکی تری قسەکانیدا باسی لەوەکرد پێویستە زانکۆی کوردی - ئەڵمانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین واژۆبکات بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەشی زانستی و ئەکادیمی.
لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین باسی لەوەکرد پێشنیاز دەکەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ دیاسپۆڕا واژۆبکەن و هەماهەنگی بکەن.
لەبەشێکی تری دانیشتنەکەدا، هەریەک لە د.شێرکۆ حەمەئەمین و د.محمد محوی باسیان، لە زانکۆی کوردی - ئەڵمانی کرد و هەبوونی ئەم زانکۆیەیان بۆ نەتەوەی کورد بە پێویستزانی بۆ کۆکردنەوەی هەموو کوردێک لە ژێر چەتری ئەم زانکۆیە.
لای خۆیەوە د.یونس بهرام سەرۆکی زانکۆی کوردی - ئەڵمانی خۆشحاڵی خۆی بۆ پێشوازی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دەربڕی و باسی لەوەکرد پێویستیمان بە پاڵشتی زانکۆی سەلاحەدین هەیە بۆ ئەوەی بتوانرێت بە شێوەیەکی ئاسان بکەوێتە سەرپێ.
زانکۆی کوردی - ئەڵمانی لە
٣ بەشی سەرەکی پێکدێت و یەکێک لەبەشەکان بەناوی بەشی کوردۆلجییە خوێندن هەمووی بەزمانی کوردییە ولەزانکۆکەشداخوێندن بەهەرسێ زمانی کوردی،ئەڵمانی، ئینگلیزی دەبێت.