
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی بەیان کرد
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱٦ـی ۹ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی "پ.د.حسێن سەعدی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.د.شریف مولود "یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پێشوازی لە " د.عبدالسلام محمد حیالی" سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی بەیان و " د.محمد رمضان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و شاندێکی یاوەری کرد.
ئامانج لەم سەردانەی شاندی زانکۆی بەیان هەماهەنگی ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی بوو لە داهاتوودا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.