ئەمڕۆ لە ڕێککەوتی ١ـی ٧ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ د.ئاوارە ابراهیم” بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان پێشوازی لە خاتوو “ مریم “ بەڕێوەبەری پڕۆگرامی “هیوا بۆ ئاشتی لە رێگای خوێندن” لە ڕێکخراوی DAAD ئەڵمانی و قوتابییانی سوودمەند کرد .
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سوپاسی ڕێکخراوی DAAD کرد کە ماوەی چەند سالێکە پشتگیری قوتابییانی بکالۆریۆس دەکات.
ئەم ڕێکخراوە لە ماوەی رابردوو پشتگیری قوتابییانی ماستەر و دکتۆرا بۆ ئەڵمانیا کردووە و تێچووە دارایی و خولی جۆراوجۆری بوارە جیاوازەکانی گرتۆتە ئەستۆ.