
سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین پێشوازی لە نوێنەرانی Siraj ERP كرد
ئەمڕۆ رێككەوتی ۲ـی ٥ـی ۲٠۲٤ "پ.ی.د. كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونی "م.حسین ئه‌حمه‌د مستەفا" به‌ڕێوه‌به‌ری CDC و "بەرێز هەندرێن تاهر" بەرێوەبەری كارگێڕی زانکۆ، پێشوازی له شاندێكی Siraj ERP كرد.
ئامانج لە دیدارەكە گەیاندنی سوپاسی و پێزانینی سەرۆكایەتی زانكۆ بوو بە كۆمپانیای سیراج بۆ ئەو یاداشتنامەیەی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی پەرەپێدانی كاردا واژۆیان كردووە.
بەگوێرەی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنەكە سیراج دەرفەتی ڕاهێنان لە چەندین بواری جیاوازدا بۆ قوتابییانی زانكۆی سەلاحەدین دابیندەكات و ڕاهێنانەكان بۆ بەرزكردنەوەی تواناكانی قوتابییانە وەك
پێویستی دەستخستنی هەلی كار.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.