
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە کونسوڵی کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان کرد
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٣/ ٥/ ٢٠٢٤ پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و بەڕیوەبەری پەیوەندییەکان پێشوازی لە " سنچۆل لیم "کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی وڵاتی کۆریای باشور لە هەولێر و مصطفى محمد بەرپرسی کەلتوری و پرۆتۆکۆلی کونسوڵخانەی وڵاتی کۆریای باشور کرد.
لەسەرەتادا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین تیشکی خستە سەر مێژوو و ژمارەی کۆلێژ و بەش و تەواوی ستاف و ژمارەی قوتابییان و پلانە ئەکادیمییەکانی زانکۆی سەلاحەدینی کرد.
لەلایەن خۆشییەوە سنچۆل لیم کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی وڵاتی کۆریای باشور لە هەولێر سەرسامی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە ناوبانگ و مێژووی زانکۆی سەلاحەدین هەروەها بەڕێزیان پێشنیاری دامەزراندنی هەندێک سەنتەری ئەکادیمی بۆ زانکۆی سەلاحەدین کرد و ئاماژەی بەوەشدا کە بەوپەڕی توانایەوە پاڵپشتی ئەم سەنتەرانە دەکات.
لە کۆتایی سەردانەکەشدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی وڵاتی کۆریای باشور لە هەولێر بڕیاریاندا کە بەمزوانە چەندەها کاری ئەکادیمی هاوبەش بەیەکەوە ئەنجام بدەن، وە تیشکیان خستە سەر گرنگیدانی ئاڵوگۆڕی ستافی ئەکادیمی زانکۆی سەلاحەدین و هەندێک لە زانکۆ بەناوبانگەکانی وڵاتی کوریای باشور. وە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هەبوونی پەیوەندیەکی بەهێز لەنێوان زانکۆی سەلاحەدین و کۆمپانیا بەناوبانگەکانی وڵاتی کۆریای باشور.