ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٣ـی ٩ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ د.ئاوارە ابراهیم” بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و “ م.احمد عبدالفتاح” بەڕێوەبەری سەنتەری ئای تی و “ سامان عەبدوڵلا” بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە “ مەتین فەخری” هاودامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتی فێرکادێمی و “ ئەحمەد فەخری “ هاودامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ئۆپەرەیشنی فێرکادێمی کرد.
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم دیدارە دەربڕی و ئاماژەی بەڕۆڵی فێرکادێمی لە خزمەتکردنی قوتابییان لە هەرێمی کوردستان کرد.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی فێرکادێمی باسی لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین کرد و باسی لەوەکرد دەتوانین بەیەکەوە لە بوار و پسپۆڕی جیاجیا خزمەت بە زانکۆ بکەین بە تایبەت لە بواری “ بەرزکردنەوەی کارامەیی قوتابییان و ئامادەکردنییان بۆ بازاڕی کار”