
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە " د.صالح اکین " کرد
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲ـی ٦ ـی ۲٠۲٤ "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.د.نەبیل عادل" بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان و " د.مهاباد سەعدی" بەرپرسی ئیڕاسمۆس پلەس و " م.حسێن احمد" بەڕێوەبەری CDC پێشوازی لە " د.صالح اکین " بەرپرسی سەنتەری توێژینەوە لە زانکۆی غوان کرد.
جێگای ئاماژەپێدانە ناوبراو لە چوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆی سلاحەدین و نووسینگەی نوسینگەی سەرپەرشتیاری ڕەوەندی کوردستانی بە داواتنامەی فەرمی سەردانی زانکۆی سەلاحەدینی کرد.
لەم چوارچێوەیەدا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ بەرپرسی دڵنیایی جۆری سەرجەم کۆلێژەکان ئەنجامدرا بۆمەبەستی پڕۆژەکانی ئیڕاسمۆس پڵەس.
مەبەست لەم داوەتکردن و سەردانەی ناوبراو پتەوکردنی پەیوەندییەکانی زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆکانی فەڕەنسایە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.