
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە دامەزرێنەر و سەرۆکی دامەزراوەی شەهید کر
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱٤ـی ۸ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.حسێن سەعدی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری کارگێڕی و دارایی پێشوازی لە " د.مصلح مصطفی" سەرۆک و دامەزرێنەری دامەزراوەی شەهید و شاندێکی یاوەری کرد.
لەسەرەتای دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردان و بەسەرکردنەوەیە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی بۆ خواست، لەگەڵ ئەوەشدا باسی لەهەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لە بواری زانستی و ئەکادیمی کرد لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و دامەزراوەی شەهید.
لەبەشێکی تری دیدارەکە سەرۆکی دامەزراوەی شەهید پیرۆزبایی و خۆشحاڵی خۆی ڕاگەیاند بە بۆنەی وەرگیرانی گۆڤاری زانکۆ بۆ زانستە پەتی و کردارییەکان لە داتابەیسی جیهانی Scopus و هیوای خواست توێژەرانی زانکۆی سەلاحەدین ببنە سەرمەشقی توێژەران لە نووسن و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی هاوبەشی جۆراوجۆری زانستی
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر