ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۲ـی ٥ـی ۲٠۲٥ " پ.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " د.ئاوارە ابراهیم " بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆ پێشوازی لە "د.هێمن فاضل نجم الدین" بەرپرسی ناوەندی پەسەنکردنی دابینکاران لە ئۆفیسی سەرۆک وەزیران کرد
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانەی شاندی ناوبراو دەربڕی و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی نیشاندا
لای خۆیەوە بەرپرسی ناوەندی پەسەنکردنی دابینکاران لە ئۆفیسی سەرۆک وەزیران باسی لە هەماهەنگی و هاوکاری نیشاندا و باسی لەوەکرد لەماوەی داهاتوو لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین کار لە سەر بەستاندەرکردنی تاقیگەکانی شیکاری دەکەن بە هاوکاری وەرگرتن لەشارەزایانی نێودەولەتی، وە پیشنیاری یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان کرد لەگەل زانک تا بەیەکەوە کار لەسەر بەرزکردنەوەی توانای قوتابییان و مامۆستایان بکەن لەرێگای خولی ئەکادیمی و راهێنان