
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۱ـی ۱۱ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.حسێن سەعدی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ڕاگری کۆلێژەکانی" زمان" زانست" ئەندازیاری" نازناوی زانستی پڕۆفیسۆری بە چوار مامۆستا بەخشی.
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و داوای لەسەرجەمیان کرد لە دوای وەرگرتنی ئەم نازناوە بەردەوام بن لەنووسینی توێژینەوەی زانستی و هاندانی مامۆستایانی تر بۆ پێشخستنی زانکۆ و نووسین.
پ.د.سەنگەر قارد ـ کۆلێژی زمان ـ بەشی زمانی کوردی
پ.د.ازاد محمد عەلی ـ کۆلێژی ئەندازیاری ـ بەشی فڕۆکەوانی
پ.د.ڕغد زهیر ـ کۆلێژی زانست ـ بەشی فیزیا
پ.د.سرباز ابراهیم ـ کۆلێژی زانست ـ بەشی بایۆلۆجی
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.