
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۷ـی ۲ـی ۲٠۲٤ "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی "پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کاگێڕی و دارایی و "پ.ی.د.شەریف مولود شەریف" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و " پ.د.سامان حسێن" ڕاگری کۆلێژی زمان و " پ.د.تارق خضر" ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی مخموور پێشوازی لە ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ کرد بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی نازناوی زانستی بەڕێزیان لە "پڕۆفیسۆری یاریدەدەر" بۆ " پڕۆفیسۆر"
پ.د.جەلال ئەنوەر سەعید ـ کۆلێژی پەروەردەی مخموور ـ بەشی زمانی کوردی
پ.د.جیهاد شوکری ڕشید ـ کۆلێژی زمان ـ بەشی ئەدەبی فارسی
پ.د.ماهر عەبدولواحد عزیز ـ کۆلێژی ئاداب ـ بەشی کاری کۆمەڵایەتی.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەلێر