
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲۷ـی ۱ـی ۲٠۲٥ پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرەکانی زانکۆی سەلاحەدین کۆبووەیەوە.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم ئەو بەڕێوەبەرانە کرد کە تازە دەستبەکاربوونە و دواتر " پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ تیشکی خستە سەر کاروبارەکانی زانکۆ و ئاماژەی بەوەکرد بەهەموو شێوەک پاڵپشتی لە داواکاری هاوڵاتییان دەکەین و هیوادارین بەهەموو شێوەیەک کارئاسانی بۆ مامەڵەیان بکەن.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا تیشکخرایە سەر دەوامی بەڕێوەبەر و فەرمانبەران و ئەرک و بەرپرسیاریەتییان.
لە کۆتاییدا سەرجەم بەڕیوەبەرەکان ڕاو پێشنیازی خۆیان خستەڕوو