ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٣ـی ٧ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە “پ.د.سامان حسێن “ ڕاگری کۆلێژی زمان و ستافی کارگێڕی کۆلێژی زمان کرد.
لە دیدارەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئامادەبوونی سەرجەمییان دەربڕی و دەستخۆشی و پێزانینی خۆی و ئەنجوومەنی زانکۆی ئاڕاستەکردن کە لەماوەی ڕابردوو سەرباری سەختییەکان بە دڵسۆزییەوە ئەرک و بەرپرسیارییەتییان بەشێوازێکی دروست و باش جێبەجێکردووە.
لە بەشێکی تری دیدارەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە وردی گوێی لە داواکاری و پێشنیازی ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەش و بەرپرسی هۆبەکانی کۆلێژی زمان گرت و وەڵامی سەرجەم داواکارییەکانی دایەوە و باسی لەوەکرد بە یەکەوە کار بۆ خزمەتکردنی زانکۆ دەکەین و هەرگیز لە بەرەوپێشبردن و خزمەتکردن درێخی ناکەین.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.