ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٦ـی ٧ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “پ.د.حسێن سەعدی” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پێشوازی لە “پ.ی.د.مازن عبدالخالق “ ڕاگری کۆلێژی پەروەردە و ستافی کارگێڕی کۆلێژی پەروەردە کرد.
لە دیدارەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئامادەبوونی سەرجەمییان دەربڕی و دەستخۆشی و پێزانینی خۆی و ئەنجوومەنی زانکۆی ئاڕاستەکردن کە لەماوەی ڕابردوو سەرباری سەختییەکان بە دڵسۆزییەوە ئەرک و بەرپرسیارییەتییان بەشێوازێکی دروست و باش جێبەجێکردووە.
لە بەشێکی تری دیدارەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە وردی گوێی لە داواکاری و پێشنیازی ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەش و بەرپرسی هۆبەکانی کۆلێژی پەروەردە گرت و وەڵامی سەرجەم داواکارییەکانی دایەوە و باسی لەوەکرد بە یەکەوە کار بۆ خزمەتکردنی زانکۆ دەکەین و هەرگیز لە بەرەوپێشبردن و خزمەتکردن درێخی ناکەین.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.