
پ.د.حسین سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " د.ئاوارە ابراهیم" بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان سەردانی شاری بەغدای کرد و لەم سەردانەیدا بەشداری ژمارەیەک چالاکی زاستی کرد.
لە پەراوێزی چالاکییە زانستییەکانی بەغدا سەردانی "پ.د. حامد خلف احد" ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی عێڕاق و بەرێوبەری جێبەجێکاری لیژنەی باڵا بۆ پێشخستنی خوێندن لە عێراق (المدير التنفيذي للجنة العليا لتطوير والتعليم في العراق)کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دوای دەستخۆشی لە کارەکانی ئەم پرۆگرامە لە ماوەی ڕابردوو. پشتگیری تەواوە دەربڕی بۆ یارمەتیدان و پشتگیریکردنی ئەم پرۆگرامە دڵنیاییدا هانی مامۆستایان و کارمەندان دەدات سوود لەم هەلە وەربگرن بۆ بەدەستهینانی بروانامەی ماستەر و دکتۆرا لە دەرەوەی وڵات