
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵای بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٤ـی ٦ـی ۲٠۲٤ "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین"سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە یاوەری " پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.د.شەریف مولود شەریف" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەردانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی و کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان و زانستە سیاسییەکانی کرد.
جێگای ئاماژەپێدانە لەم سەردانەیدا لە نزیکەوە چاوی بە هەریەکە لە " پ.ی.د.مزگین چالی " ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی و "پ.د.ئەحمەد کۆچەر" ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان و " پ.ی.د.هیوا مجید ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان کەوت لەگەڵ ئەوەشدا لە درێژەی سەردانەکەیدا سەردانی لێژنە و هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کرد و گوێی لە داواکاری و پێشنیازی قوتابییان گرت.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.