
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۸ـی ٥ـی ۲٠۲٤ "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین"سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە یاوەری " پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی سەردانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی و کۆلێژی یاسای کرد.
جێگای ئاماژەپێدانە لەم سەردانەیدا لە نزیکەوە چاوی بە هەریەکە لە " پ.ی.د.مزگین چالی " ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی و "پ.د.حسێن تۆفیق" ڕاگری کۆلێژی یاسا کەوت، لەگەڵ ئەوەشدا لە درێژەی سەردانەکەیدا سەردانی لێژنە و هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کرد و گوێی لە داواکاری و پێشنیازی قوتابییان گرت.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.