
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، سەردانی سەرۆک بارزانی کرد.
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۹ ـی کانوونی دووەمی ۲٠۲۳ "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین -هەولێر لەگەڵ شاندێک کە پێکهاتبوون لە د. ئۆرھان حیکمەت عەزیز ئۆغلۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی زانکۆ نیودەوڵەتییەکان و د. ئیدریس محەمەد تاھر سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و د.نورەدین ئیسماعیل سەرۆکی زانکۆی ھەولێری پزیشکی و د. شیروان شەریف قرتاس سەرۆکی زانکۆی سۆران و د. ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی بەیان سەردانی سەرۆک بارزانیان کرد .
لەو دیدارە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم پێشوازیەی رێزدار سەرۆک بارزانی دەربڕی و ڕۆڵی جەنابیان لە خزمەتکردنی زانکۆ و ڕەوڕەوەی زانست بەرزنرخاند .
لەگەڵ ئەوەشدا بیروڕا لەبارەی ڕۆڵی زانکۆ و ناوەندە زانستییەکان لە پێشخستنی ڕەھەندە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی و بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتن و پێگەیاندنی تاک ئاڵوگۆڕ کرا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.