
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، سەردانی بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵای کرد
ئەمڕۆ پ.ی.د کامەران یونس محمدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر سەردانی بەڕێز پ.د.عبدالفتاح عبدالرزاق برێکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کرد.
شایەنی باسکردنە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لە بەرانبەر بەرزبوونەوەی نازناوی زانستی بەڕێزیان قەڵغانی ڕێزلێنانی پێشکەشی ناوبراو کرد.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحدین-هەولێر