
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر پێشوازی لە شاندێکی زانكۆی كاثۆلیكی هه‌نگاری كرد.
ئه‌مڕۆ ڕێککەوتی ٦ـی ٤ـی٢٠٢٣ "پ.ی.د. کامەران یونس محمدئەمین"سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی "پ.د.مسته‌فا صابر عه‌تار " یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پێشوازی له "د.سام حمد" به‌رپرسی ئیڕاسمۆس پله‌س و و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
لەسەرەتای دیدارەکەدا "پ.ی.د. کامەران یونس محمدئه‌مین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و دڵخۆشی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه ئه‌كادیمییه ده‌ربڕی و دواتر باسی له مێژووی زانکۆی سەلاحەدین و ژمارەی کولێژ و بەشەکان و ستافی ئەکادیمی و فەرمانبەران و قوتابیانی زانکۆی بۆ شاندی مێوان کرد، هەروەها سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ئامادەیی زانکۆی سەلاحەدینی نیشاندا بۆ هەموو هاوکاریەک و کارکردنێکی ئەکادیمی و هاوبەش لەگەڵ زانكۆی كاثۆلیكی .
لە درێژه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا بەڕێز Do Bani ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ماسته‌رنامه و دكتۆڕاكهی له‌سه‌ر شوێنه‌واری قه‌ڵای دوین بووه و باسی لەگرنگی ئه‌م شوێنه‌وارانه كرد له هه‌رێمی كوردستان.
شاندی زانكۆی كاثۆلێكی له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌ولێر و زانكۆی سه‌لاحه‌دین سه‌ردانی چه‌ندین شوێنی مێژوویی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ردانی به‌شی شوێنه‌وار ده‌كه‌ن له كۆلێژی ئاداب و چه‌ندین سیمینار بۆ قوتابییان و مامۆستایان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها "پ.د.مصطفی صابر العطار" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە سەردانی شاندی میوان و ئاماژەی به‌وه‌کرد کە ئەم دیدارە ئەکادیمیانە بە دڵنییایەوە بەرهەمی ئەکادیمی زۆر باشی لێدەکەوێتەوە، بۆیە ئەنجامدانی ئەم دیدارانە بە پێویست دەزانرێت، هەروەها گوتی بۆ زیاتر پێشخستنی ئاستی زانستی حەزدەکەین قوتابییانی خوێندنی باڵامان سەردانی زانکۆکانی هه‌نگاریا بکەن و په‌یوه‌ندییه‌كی باشی ئه‌كادیمی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی قوتابییان و مامۆستایان دروستبكه‌ین.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، دیاری و ڕێزلێنانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پێشكه‌ش به شاندی میوان كرد و هیوای دیدار و سه‌ردانی ئه‌كادیمی و زانستی بۆ خواستن.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.