
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی میوان کرد.
ئەمڕۆ بەرواری ۱٦ ی ٥ ی ۲٠۲۲ لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ، پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، پێشوازی لە هەریەکە د.حەکیم خۆشەوی نووسینگەی سەرۆک وەزیران و جوتیار عەلی یوسف بەرپرسی ناوچەی ناوەخۆ و د.دڵزار حەمەصالح سەرۆکی یانەی شەترەنجی خانزاد و شاندی یاوەرکرد.
جێگای باسە سەرۆکی زانکۆ خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردان و بەسەرکردنەوە دەربڕی و هیوای خواست لە کارەکانیان سەرکەوتووبن ، لەگەڵ ئەوەشدا ناوبراوان پیرۆزباییان ئاڕاستەی سەرۆکی زانکۆ کرد و هیوای سەرکوەتنیان بۆ خواست.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.