
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر، پێشوازی لە ڕاوێژکارانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
ئەمڕۆ بەرواری ۱٥ ی ٥ ی ۲٠۲۲ لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ، پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر پێشوازی لە هەریەکە ( دلشاد شەهاب و نەوزاد هادی) ڕاوێژکارانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
جێگای باسە سەرۆکی زانکۆ دڵخۆشی خۆیی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و هیوای هەماهەنگی و دیداری بەردەوامی خواست، لەگەڵ ئەوەشدا ڕاوێژکارانی سەرۆکی هەرێم هیوای سەرکەوتنیان بۆ سەرۆکی زانکۆ خواست و بەڵێنی هاوکاری و پشگیری بەردەوامیان بۆ سەرۆکی زانکۆ دوپاتکردەوە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر